ماچ قەرەوێڵی گانە
وتراویشە: #ماچ پێشەکی گانە# یان #ماچ سەرەتای گانە#، قەرەوڵ، قەڕەوێڵ: ئەو سوارەی لە پێشەوەی لەشکرە پێی دەوترێت: قەڕەوڵ، خۆشەویستی نێوان مرۆڤەکان شتێکی نابەرجەستە و واتاییە پڕە لە هەست و سۆز و میهرەبانی و ڕۆمانسییەت، بەڵام کاتێک ماچ دێتە پێشەوە بەریەکەوتنی جەستەیی و لەش و لار ڕوو دەدات لایەنە واتایی و خۆشەویستییەکە کۆتایی پێ دێت، تام و چێژی مادی و ئاوێزان (گان) و ترۆپکی لەزەت و خۆشی (ئۆڕجازم) جێگەی دەگرێتەوە، بۆیە کوردەواری وتویەتی: ماچ قەڕەوێڵی گانە.[1]