ناو: فەرەیدون
نازناو: قەفتان (قفطان)
ناوی باوک: محەمەد
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #29-05-1950#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
بنەماڵەى قەفتان یەکێکە لە بنەماڵە ناودارەکانى سلێمانى، چەندین کەسایەتى تێدا هەڵکەوتووە و هەردەم لە خزمەتى ئەدەب و ڕۆشنبیرى و مێژووى نەتەوەکەماندا بوون، لە وێنەى: مێژوونووس ساڵح قەفتان، نووسەر و مێژوونووس د.کاوس قەفتان، هۆشیار قەفتان، د. فازیل قەفتان و د.فەرەیدون قەفتان و ...
د.فەرەیدون قەفتان وەک پزیشکێکى پسپۆڕ و شارەزا بەردەوام و بێ وچان لە خزمەتى مرۆڤایەتیدایە و وێڕاى کارەکەى چەندین ڕاژەى بە زمانى کوردى کردووە لە بوارى نووسین، گۆڤار، وشە و فەرهەنگى زانستى پزیشکیى دا.
لە ڕێکەوتی #29-05-1950# دا لە شارى سلێمانى لە گەڕەکى سەرشەقام لەدایک بووە.
کوڕى خوالێخۆشبوو (محەمەدى حاجى عەزیزى قەفتان)ە، کە خاوەنى چاپخانەى کامەرانى بووە.
چاپخانەى کامەرانى بۆ ماوەى 50 ساڵ لە (1957-2007) لە شارى سلێمانى بەردەوام لە خزمەتى چاپەمەنى و ڕۆشنبیرىدا بووە.
=KTML_Bold=* قۆناغەکانى خوێندنى:=KTML_End=
• ساڵى 1963 خوێندنى سەرەتایى لە قوتابخانەى خالیدیە تەواوکردووە
• ساڵى 1968 ناوەندى و ئامادەیى لە ئامادەیى سلێمانى تەواوکردووە
• ساڵى 1975 لە کۆڵیجى پزیشکیى زانکۆى موسڵ دەرچووە
=KTML_Bold=* بارى خێزانى:=KTML_End=
• ساڵى 1979 خێزانى لەگەڵ خاتوو مەهاباد محەمەد ڕەشید تۆفیق قەفتان پێکهێناوە.
• کچێک و دوو کوڕى هەیە: ئاڵا 1982 ، ئارى 1986 ، ئاکۆ 1992
=KTML_Bold=* قۆناغەکانى کار و ئەزموون:=KTML_End=
• ساڵى 1975 لە سلێمانى (موقیم) و سەرۆکى دکتۆرە موقیمەکان بووە.
• ساڵى 1976 بۆ ماوەى کەمتر لە یەک ساڵ لە خزمەتى سەربازیدا بووە .
• دواتر بۆ ماوەى دوو ساڵ پزیشکى پلەبەندبووە.
• بەڕێوەبەرى مەڵبەندى تەندرووستى بووە لە شارەدێى سەیدسادقى سەربە شارى سلێمانى.
• پاشتر بۆ ماوەى دوو ساڵ (موقیم ئەقدەم) بووە لە (مدینە الطب) لە بەغدا لە نەخۆشییەکانى پێستدا.
• ساڵى 1983 بڕوانامەى دبلۆمى لە نەخۆشییەکانى پێستدا لە زانکۆى لەندەن لە بریتانیا بەدەستهێناوە.
• بەدرێژایى ساڵەکانى 1984و تا کۆتایى هەشتاکان یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فێرکارى بووە لە سلێمانى.
• پاشتر شانبەشانى کارەکانى وەکوو پسپۆڕى نەخۆشییەکانى پێست بووە بە بەڕێوەبەرى کاروبارى هونەریى لە سەرۆکایەتى تەندرووستى سلێمانى لەلایەن وەزارەتى تەندرووستییەوە (بۆ جێبەجێکردنى سیستمى یەکە پزیشکییەکانى ناو نەخۆشخانەکان).
• دواى ڕاپەڕینە مەزنەکەى گەلى کورد، بووە بە بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى گشتى لە سلێمانى لە کاتى نەبوونى مووچە و نەبوونى هیچ توانایەک بۆ بەڕێوەبردنى نەخۆشخانە ، تا ساڵى 1996 .
• لە هەمان ساڵدا ڕاژەکەى گواستۆتەوە بۆ کۆلێجى پزیشکى لە زانکۆى سلێمانى و تاکە مامۆستاى نەخۆشییەکانى پێست بووە.
• لە هەمان ساڵیشدا کراوە بە یاریدەرى ڕاگرى کۆڵیجەکە و تا ساڵى 2007 لەم پۆستەدا ماوەتەوە.
• پاشتر لەسەر داواى خۆى پۆستەکەى بۆ هاوەڵێکى تر بەجێهێشتووە.
• لە ساڵى 2005 دا جگە لە دبلۆمەکەى بەریتانیاى بڕوانامەى ماجستێریشى لە زانکۆى سلێمانى وەرگرتووە.
• بە درێژایى ساڵانى لە زانکۆدا ڕۆڵى بەرچاو و ستراتیجى هەبووە لە ڕێکخستنى کاروبارە زانستى و کارگێڕییەکان بۆ پێشخستنى کۆڵیج و بەدەستهێنانى ناسنامە بۆ کۆڵیج لەلایەن (بریتیش میدیکاڵ کاونسڵ) و هێنانى مامۆستایانى کورد لە بریتانیاوە لەڕێى (ڕێکخراوى شیک)ەوە بۆ بەشدارى لە یەکەم تاقیکردنەوە کۆتاییەکەى قۆناغى شەشەمى کۆڵیج لە ساڵى 1998 و ساڵانى دواتریشدا.
• سەرکەوتووانە سەرپەرشتیکردنى چوار خوێندکارى خوێندنى باڵاى لە نەخۆشییەکانى پێستدا لە زانکۆ کردووە.
• ئەندامى کۆمەڵە (جمعیە)ى نەخۆشییەکانى پێستى ئێراقىیە.
• بەشدارى لە زۆربەى زۆرى کۆنگرە کارگێڕى و زانستییەکانى ئێراقى و جیهانیدا کردووە.
• ئەندامە لە کۆمەڵەى نەهێشتنى نەخۆشییەکانى سنگ.
• چەندین نووسراوى سوپاسنامەى لەلایەن وەزارەتى تەندرووستى و زانکۆى سلێمانییەوە ئاڕاستەکراوە.
• هەمیشە ڕۆڵى بەرچاوى هەبووە لە توندکردنى پەیوەندییەکانى نێوان دکتۆرەکان.
* بەشدارى لەم کۆنگرە زانستییانە و خوولى ڕاهێنانەدا کردوووە:
• خوولى ڕاهێنان بۆ ماوەى سێ هەفتە لەسەر بەکارهێنانى ئامێرى پوڤا بۆ چارەسەرى نەخۆشییەکانى پێست لە (هلسنکى و تامپرا) لە وڵاتى فنلەندا لە ساڵى 1980.
• کۆنگرەى زانستیی پزیشکیى جیهانى بۆ نەخۆشییەکانى پێست لە (شارى کان) لە فەرەنسا لە ساڵى 1985 دا.
• بەشدارى کردووە لە خوولى بەڕێوەبردنى نەخۆشخانەکان و پلاندان بۆ ماوەى سێ هەفتە لە ساڵى 2000-2001 لە (واشنتۆن دى سى پایتەختى ئەمەریکا) و ویلایەتى تێنیسى.
=KTML_Bold=* چالاکى ڕۆشنبیرى:=KTML_End=
• وەک سەرنووسەرى دوو ژمارەى گۆڤارى پزیشکیى کۆڵیج (جەى ئێس ئێم سى) سەرکەوتووانە کارى کردووە و توانیوویەتى بۆ یەکەم جار لە زانکۆدا شەش ژمارە لە ڕۆژنامەى (سەن) واتە ڕۆژنامەى زانکۆى سلێمانى بە زمانى ئینگلیزى دەربکات و لە پەیجى زانکۆدا ژمارەیەکى زۆر خوێنەرى هەبوو.
• ڕۆڵى سەرەکیى هەبووە لە دەرچوونى ژمارەى یەکەمى (گۆڤارى ئەکادیمى) کۆمەڵەى ئەکادیمیانى کوردستاندا.
• سەرنووسەرى ژمارە یەک و دووى (گۆڤارى پزیشکیى) سەندیکاى پزیشکانى کوردستان لە ساڵانى 2000 و 2001 لە سلێمانى بووە.
• جێگرى سەرنووسەرى ژمارە سێى (گۆڤارى پزیشکیى نوێى) هەمان سەندیکا لە ساڵى 2008 دا بووە.
• سەرنووسەرى گۆڤارى (ڕازیانەى پزیشکى) بووە ساڵى 2013 و 2014.
=KTML_Bold=* ئارەزووى لە خوێندنەوە و نووسین و چاپکردن و وەرزش هەیە.=KTML_End=
* ئەو پەرتووکانەى کە سەرنجیان ڕاکێشاوە لە هەموویان زیاتر پەرتووکەکانى:
• (زمانى یەکگرتووى کوردى) ى بەڕێز دکتور جەمال نەبەز.
• ( تێڕێزا پاتێستا)
• (پەرتووکى ساڵى2000)
• (تحطم الطائرات عند الفجر) کە باسى جەنگەکەى ئیسرائیل و عەرەب دەکات لە ساڵى 1967 دا و چۆن جوو لەو جەنگەدا سەرکەوتنى بەدەستهێنا.
* خولیاى یەکگرتووکردنى زمانى کوردى و کردنى بە شێوەى لاتینى یە، لە پێناو گەیاندنى بە ئاستى زمانە جیهانى و زانستییەکاندا.
ساڵى (1962) لە قۆناغى پێنجەمى قوتابخانەى خالیدیەى سەرەتایی بەهۆى ئەوەى کە پلەى یەکەمى بەدەستهێنابوو لەلایەن بەڕێوەبەرى پەروەردە مامۆستا (موسا سەمەد)ەوە بە پێدانى سەعاتێک خەڵاتکرا.
=KTML_Bold=* ئەو پەرتووک و نامیلکانەى کە دەریکردوون ئەمانەن:=KTML_End=
• ڕۆژژمێرى سەرکەوتن بۆ ساڵى 1994.
• ڕۆژژمێرى نەورۆز بۆ ساڵى 1994 بە شێوەى کوردى لاتینى.
• ڕۆژژمێرى نەورۆز بۆ ساڵى 2021 بە شێوەى کوردى لاتینى.
• فەرهەنگى پزیشکى بە زمانى کوردى، ئینگلیزى و عەرەبى، بۆ خوێندکارانى کۆڵیجى پزیشکیى ساڵى 2012
• پەرتووکى ڕەوشتى پزیشکى ساڵى 2004
• بە دەیان نووسین، بەتایبەتى لەسەر نەخۆشییەکانى پێست لە گۆڤارە پزیشکییەکان و گۆڤارى سەردەم بەشدارى کردووە.
ئامادەکردنى: مەریوان قەفتان
[1]