شارەدێی ڕزگاری یەکێکە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی #کەلار# لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای #سلێمانی# لە ھەرێمی کوردستان لە ئێراق.
ناوەندەکەی شارەدێی ڕزگاریە. ژمارەی دانیشتووانی شارەدێی ڕزگاری لە ساڵی 2020دا (44٬276)کەسە.
=KTML_Bold=کارگێڕی=KTML_End=
لە سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا، ناوی سێ شارەدێ ھەیە بەھەمان ناو:
شارەدێی ڕزگاری کە دەکەوێتە شارۆچکەی کەلار لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندەکەی شارەدێی ڕزگارییە،
شارەدێی ڕزگاری، #زاخۆ# کە دەکەوێتە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای #دھۆک# ناوەندەکەی شارەدێی #ئیبراھیم خەلیل# ە
شارەدێی ڕزگاری، #ھەولێر# کە دەکەوێتە شارۆچکەی خەبات لە پارێزگای ھەولێر ناوەندەکەی شارەدێی تۆپزاوەیە.
=KTML_Bold=ناو=KTML_End=
ئەم شارەدێیە لە سەرەتای درووست بوونیدا ناوی شارەدێی تیلەکۆ بوو، ناوەندەکەی گوندی تیلەکۆی گەورە بوو، کە لە ناوی ھۆزی تیلەکۆی ئێڵی جافەوە وەرگیراوە.
پاش شاڵاوی ئەنفال و خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان شارەدێی تیلەکۆ ھەڵوەشێنرایەوە، لە دوای ڕاپەڕین و ئاوەدان کردنەوەی گوندەکان و درووستبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەم شارەدێیە پێکھێنرایەوە و ناوەندەکەی ئۆردووگای سموود دانرا، پاشان ناوی سموود و شارەدێکەش کرا بە شارەدێی ڕزگاری. ڕزگاری بە واتای ئازادی دێت، ھۆکاری ئەم ناوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمەڵگەی سمود بۆ ئەو خێزانانە درووستکرا کە لە شاڵاوی ئەنفال ڕزگاریان ببوو، بە ڕزگاربوونی گەلی کورد لە زۆرداریی ڕژێمی بەعس ئەم ئۆردوگایە بووە شارەدێ و ناونرا ڕزگاری. سمود (بە عەرەبی: سمود) وشەیەکی عەرەبییە و بە واتای خۆگونجاندن یان خۆڕاگری دێت.
=KTML_Bold=جوگرافیا=KTML_End=
شارەدێی ڕزگاری ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی #پێباز# .
لە باشوورەوە شارەدێی سەرقەڵا.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی پێباز و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەلار.
لە ڕۆژاواوە شارەدێی #ئاوەسپی# و شارەدێی سەرقەڵا.
=KTML_Bold=ڕووبەر=KTML_End=
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (530کم2)یە لە (2٫6٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (31٫2٪) شارۆچکەی کەلار پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (یەکەم)ە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی کەلاردا.
=KTML_Bold=دانیشتووان=KTML_End=
تەواوی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (44، 276)کەسە.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (دووەم)ە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی کەلار.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
کەرت و گوندەکانی ئەم شارەدێیە لە سەردەمەکانی پێشوودا سەربە شارەدێی#سەرقەڵا# بوو لە شارۆچکەی #کفری# لە پارێزگای #کەرکووک# .
1-سەردەمی کۆماری (1958-1990)
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی (عەبدولکەریم قاسم) (5) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی (عەبدولسەلام عارف)، دواتر براکەی (عەبدولڕەحمان عارف) (5) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، (ئەحمەد حەسەن بەکر) (1968-1979) و #سەددام حسێن# (1979-2003)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی 1991 بوو. کاریگەریی ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی ئێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سرووشتییەکان.
* لەنێوان ساڵانی (1970 -1977)
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (606) لە #06-1-1975# دا، (61) کەرتی شارەدێی سەرقەڵا دابڕێنرا بۆ ھێنانەکایەی شارەدێی تیلەکۆ لە سنووری شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەشی لە گوندی #تیلەکۆی گەورە# بوو.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (608) لە 06-11-1975دا، شارۆچکەی کەلار و شارۆچکەی #چەمچەماڵ# دابڕێنران لە پارێزگای کەرکووک و لکێندران بە پارێزگای سلێمانییەوە ھەروەھا بە ھەمان فەرمان شارۆچکەی کفری دابڕێنرا لە پارێزگای کەرکووک و لکێندرا بە پارێزگای دیالەوە.
* لەنێوان ساڵانی (1977-1990)
لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی خاپوورکردنی گوندەکانی باشووری کوردستان، ڕژێمی بەعس لە سنووری گەرمیان ھەستا بە درووستکردنی ئۆردوگای زۆرەملێی (السمود) لە نزیک شارۆچکەی کەلار بۆ نیشتەجێکردنی دانیشتووانی گوندە خاپوورکراوەکانی شارۆچکەی کەلار و بەشێک لە گوندەکانی شارۆچکەی کفری.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (321) لە #11-06-1987# دا شارەدێی تیلەکۆ ھەڵوەشێنرایەوە و ھەموو کەرتەکانی بەسترایەوە بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەلار.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (238) لە #16-03-1988# دا بە ھێنانە کایەی شارەدێی السمود.
2-سەردەمی حکوومەتی ھەرێم
* لە ماوەی ساڵانی (1991-1992)دا:
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای #ھەولێر# و پارێزگای #دھۆک# لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی (1989) بەڕیوەدەبرا، لەبەر ئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان درووست نەبووبوو تاوەکوو لە ساڵی (1992) پەڕڵەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان درووستکرانەوە.
* لە ماوەی ساڵانی (1992-2003)دا:
لە دوای ڕاپەڕینی 1991، ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە (18) لە (#22-09-1992# )دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو شارۆچکە و شارەدێیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەرلەنوێ پێکبھێنرێنەوە.
شارەدێی تیلەکۆ درووستبووەوە و ناوەندەکەی بووە شاردێی ڕزگاری، دواتر ناوی شارەدێکەش گۆڕدرا بە شارەدێی ڕزگاری.
* لە ماوەی ساڵانی (2004 -2014)
دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی ئێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لە ساڵی (2003) دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە ڕۆژی #06-08-2006# ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە شارۆچکەی کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی (2008) بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو ڕووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[1]