یەکێتی تێنسی سەر زەوی سلێمانی بە هاوکاری بۆردی وەرزشی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پاڵەوانێتی کراوەی تێنسی سەر زەوی سلێمانی ئەنجام دا. لە شاری سلێمانی و لەسەر یاریگەی ناوەندی بابان لە ناوچەی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی و لە ماوەی 12 ڕۆژدا ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە بەڕێوەچوو کە 26 یاریزان کێبڕکێیان تێدا دەکرد.
ئەمە و ئێوارەی ڕۆژی شەممە #26-10-2024# دوا یاری ئەو پاڵەوانێتییە بەڕێوەچوو کە تێیدا و #ڕۆژین ئەکرەم#ی یاریزانی یانەی پێشمەرگە بە کۆکردنەوەی 100 خاڵ توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و هەرچی (ئالان سەلام)ی یاریزانی هاو یانەی بوو پلەی دووەمی مسۆگەر کرد.
سەبارەت بە بەدەست هێنانی ئەو ئەنجامە ڕۆژینی یاریزانی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، پاڵەوانێتییەکە زۆر بەهێز بوو یاریزانی ئاست بەرز تێیدا بەشدار بوون کە لە شارەکانی (#سلێمانی#، #کەرکووک#، #هەڵەبجە#، #پێنجوێن#، #ڕواندز#، #کەلار# و #بازیان#) هاتبوون و دەیان ویست نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە بەدەست بهێنن بەڵام خۆشبەختانە و وەک هەمیشە ئێمەی یاریزانانی پێشمەرگە توانیمان نازناو پلەی دووەم بۆ یانەکەمان بگێڕینەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە بەردەوام دەبن و ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو دەکەن کە چاوەڕان دەکرێت لەسەر ئاستی کوردستان و ئێراق ئەنجام بدرێن.[1]