وەکی مەشکەی ڕۆژەک لەدارە ڕۆژەک لە خوارە
ئەو ئیدیۆمە زیاتر بەبێ مەشکەکە وتراوە: ڕۆژێک لەدارە ڕۆژێک لەخوارە، گوندنشینانی کورد و مەڕلەوەڕێنان ماستاو و ئاویان کردۆتە مەشکەوە، ئەو ڕۆژەی مەشکەژەنینیان هەبووە مەشکەیان خستووەتە سەر دار بۆ هەژاندن دوای ژەنینی مەشکەکە بۆ دۆ و کەرەکەی مەشکەکە لەسەر دارەکەی هێنراوەتە خوارەوە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ لەباری و نالەباری ژیان و هەڵسوکەتی باش و خراپی کەسێک لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: وەکی مەشکەی ڕۆژەک لەدارە ڕۆژەک لە خوارە. [1]