هەرکێ بەتەمای خار و مامان بێ ئێواران بێ نان و سبەینان بێ دۆ دەبێ
وتراویشە: ئەوەی بەتەمای هاوسێ بێ بێ شیو سەردەنێتەوە، لە کوردەوارییدا خەڵک پشت بە دەست و قامی خۆی دەبەستێت بۆ بەدەستهێنانی پێویستییەکانی خۆی، وەکوو ڕێنمایی و ئامۆژگارییکردنی هاووڵاتییان و نەوەی نوێ کە پشت بەخۆیان ببەستن و پشت بە خەڵکی نزیکی خۆشیان نەبەستن کوردەواری وتویەتی: هەرکێ بەتەمای خار و مامان بێ ئێواران بێ نان و سبەینان بێ دۆ دەبێ. [1]