یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق یارییەکانی جامی یانەکانی ئێراقی بە بەشداری یانە نایاب و سوپەرەکان بۆ وەرزی 2024 -2025 دەستپێکرد.
لە یەکەم جەولەی یارییەکانی ئەو جامەدا و لە یەکەم یاری خۆی، تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# میوانداری لە (یانەی فەهد) کردوو تێیدا و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز و یەکسان بوونی هەردوو تیم لە کاتی یاسایی یارییەکە بە گۆڵێک دواجار و بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە توانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی یەکلایەنە بردنەوە بەدەست بهێنن ئەوەش دوای ئەوەی (ئەیوب محەمەد)ی گۆڵپارێزی پێشمەرگە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت و لە سێ لێدانی یەکلاکەرەوەی یەک لە دوای یەک سەرکەوتووانە بووە دیوارێکی پۆلاین و نەیهێشت یاریزانانی یانەی میوان تۆڕی گۆڵەکەی بهەژێنن و بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەکان گەیشتنە قۆناغی دووەمی یارییەکانی جامی یانەکانی ئێراق.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 18 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!