ئەم کەرە نەوێ کەرێ تر کۆپانی ئەکەم ڕەنگێ تر
لە سنووری ناوچەی ئەردەڵان بەتایبەت لە شاری #سنە# ئەو دەقە دوو نیوە دێرییە دەوترێت، ئاژەڵی کەر، گوێدرێژ بووە بە نموونەی سەرەکی ئیدیۆمەکە، بۆ بێ منەتی و دەستکەوتنی شتی باشتر و بەراوردکاری و قازانجی زیاتر لە کەسی دووەم یان لە شتی دووەم بەکاردەهێنرێت، ئەم گوێدرێژە نا گوێدرێژێکی تری باشتر، ئەم کورتانە نا کورتانێکی تر بەڕەنگێکی جوانتر بۆیە وتراوە: ئەم کەرە نەوێ کەرێ تر کۆپانی ئەکەم ڕەنگێ تر.[1]