هەر چەندە یانەکانی ئێراقی بەردەوام چاویان لەسەر یاریزانە کوردەکانی شارەکانی کوردستانە، بەڵام هەندێک جار ڕێکەوتنی نێوان یاریزانان و یانەکان وەکوو خۆی جێبەجێ ناکرێت، #ئەیسەر قاسم محەمەد# یاریزانی پێشووی یانەی دهۆک سەرەتای دەستپێی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی گرێبەستی لەگەڵ یانەی قاسمی شاری بەغدا مۆرکرد، بەڵام بەر لە دەستپێکی یارییەکانی خولەکە ناوی سڕاوەتەوە و دووخراوەتەوە لە پێکهاتەی یانەکەی بێ ئەوەی مافە داراییەکانی پێبدەن، لەم بارەشەوە ئەیسەر قاسم بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: من سەرەتای دەستپێکی خولی بژاردەکانی ئێراقی گرێبەستم لەگەڵ یانەی قاسم مۆرکرد بۆ ئەوەی لە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی یاری بکەم، بەڵام لە دوا ساتەکان پێیان ڕاگەیاندووم کە ناوم لە لیستی یاریزانان نییە، بۆیە منیش وەکوو مافی خۆم سکاڵا لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراقی مۆردەکەم لەسەر یانەی ناوبراو، پرسیارم کردووە بۆ ئەوەی لە دادگای فیفا سکاڵا تۆمار بکەم، بەڵام وتیان ئەوەی گرفتی ناوخۆییە و پێویستی بە دەرەوە نییە، پێویستە لەسەر یەکێتی تۆپی پێی ئێراقی ڕێکارەکان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی داوای مافی خۆم بکەم، هەوڵدەدەم مافەکانم دەستەبەر بکرێت و بەهیوای ئەوەی قەرەبوو بکرێمەوە، لە بارەی یاری کردنیشی لە خولی نایابی کوردستانی وتی من گرێبەستم زۆر بۆ هاتبوو لە یانەکانی کوردستانی، بەڵام من لەناو یانەکان یانەی هەندرێنم هەڵبژارد حەزم دەکرد خزمەتی ئەو یانەیە بکەم و هەرچی لە توانام دابێ پێشکەشی ئەو یانەیە بکەم و بتوانم ئاست و ئەنجامی شایستە پێشکەش بکەم.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 15 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!