بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان بۆ ماوەی یەک وەرزە لە خولەکانی کوردستان بەشێک لە ناوبژیوانانی شارەکانی کوردستان بڕیاری بایکۆتی بەڕێوەبردنی خولەکانی کوردستانیان داوە، هەر چەندە ئەوان ڕازین بۆ بەڕێوەبردنی خولەکان، بەڵام داوای مافی خۆیان دەکەن و دەڵێن ماوەی ساڵێکە شایستە داراییەکانیان نەدراوە هەر بۆیەش بڕیاریان داوە نەگەڕێنەوە نێو یاریگاکان تاکوو کێشە داراییەکانیان بۆ چارەسەر دەکرێت، لەم بارەشەوە (توانا عوسمان) ناوبژیوان لە خولی کوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئێمە نزیکەی 65 ناوبژیوانین لە خولی کوردستان بڕیارمانداوە هەڵوێست وەربگرین لە نەبوونی ئەو بڕە پارەیەی کە ماوەی ساڵێکە لە خولەکانی کوردستان هیچ پارەیەکمان وەرنەگرتووە وەکوو ئەرکی ناوبژیوانی کە بەردەوام یارییەکانمان بەڕێوەبردووە، بۆیە ئێمەش بڕیارمانداوە نەگەڕێینەوە کە ئەوان شایستەی دارایی ئێمە نادەن، چونکە #یەکێتی تۆپی پێی کوردستان# هیچ باکیان نییە بۆ ئەم بابەتە، بۆ ئەوەی ئەمساڵیشمان نەفەوتێت، یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کاتەکەشی دیار نییە بۆ ئەوەی پارەکەمان پێ بدەنەوە، هەر بۆیە بەشداری تاقیکردنەوەکانی ناوبژیوانیمان نەکرد کە زۆربەمان ناوبژیوانی خولی ئێراقین، توانا وتیشی ئەم بایکۆتە بەردەوام دەبێت تاکوو ئەو بڕە پارەیەمان دەگاتە دەست کە مافی خۆمانە و یارییەکانمان بەڕێوەبردووە، هەرکاتێک کارەکانی ئێمەیان جێبەجێ کرد ئێمەش دەگەڕێینەوە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی خولەکانی کوردستان.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 19 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!