#یانەی وەرزشی هەولێر# دەیەوێت ئەم وەرزە هەر زوو دەست بە ئامادەکارییەکان بکەن بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە بڕیارە مانگی (11-2024) یارییەکانی دەست پێ بکات، کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەولێر هەر چەندە بەنیاز بوو (محەمەد کازم)ی هێرشبەری پێشووی یانەکەی بکاتە ڕاهێنەر بۆ خولی کوردستان، بەڵام دواتر بڕیارەکەی گۆڕی و تیپی تۆپی پێی یانەکەی لە خولی نایابی کوردستان دایە دەستی (شوان ئەنوەر)ی ڕاهێنەری پێشووی یانەی پەروەردە هەریەک لە (هۆگر عوسمان و هێرش عەزیز) وەکوو یاریدەدەری ڕاهێنەر و ڕاهێنەری گۆڵپارێز دەستنیشان کرد، لە ئێستادا 2024 دەستەی ڕاهێنەران لە هەوڵی دیاری کردنی یاریزانان بۆ تیپی یەکەمی خولی کوردستان و بتوانن ئەنجامی شایستە لەم وەرزە بەدەست بهێنن، تیپی خولی کوردستان یانەی هەولێر زیاتر پشت بەو یاریزانانە دەبەستێ کە کوردن و خەڵکی شارەکەن جگە لە هێنانی و سەرخستنی یاریزانانی لاوانی یانەکە، کارگێڕیی تازەی یانەکە لە هەوڵی ئەوەدان گرنگی بە تیپی خولی نایابی کوردستانیش بدەن وەکوو خولی ئێراقی و ببنە یانەیەکی ڕکابەر لە خولەکانی کوردستان و، جگە لەوەش یاریزان بەرهەم بهێنن بۆ تیپی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 10 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!