هەر چەندە ئەم وەرزە #یانەی وەرزشی هەولێر# مانەوەی لە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی لەسەر دەستی #سەمیر سدیق حەمەد#ی ڕاهێنەری کوڕی یانەکە مسۆگەر کرد، بەڵام لە ئێستادا 2024 ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەکە ڕیزی یانەی هەولێریان جێهێشتووە بەهۆی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکانیان، #بارزان شێرزاد# کە ماوەیەکی زۆر خزمەتی یانەکەی کردبوو ئەمساڵیش لەگەڵ یاریزانانی یانەکەی توانیان پلێتی مانەوە لە خولی پیشەگەران بهێڵنەوە، بەڵام بەهۆی پێنەدانی هەلی مانەوەیان لە یانەکە بارزان شێرزاد ڕیزی یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەیەکی باشووری ئێراق کرد لە خولی نایابی یانەکانی ئێراق، (یانەی ناسرییە) ژمارەیەکی زۆری یاریزانی کوردی گواستۆتەوە یاریزانی ناوبراویش یەکێک لە یاریزانەکانە، لە بارەی چوونی بۆ یانەی ناسرییەش بارزان شێرزاد بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ئەوەی ڕاستی بێت ئۆفەری زۆرم بۆهاتبوو لە یانەکانی تری ئێراقی هەتا لە خولی ئەستێرەکانی ئێراقیش، بەڵام بۆیە یانەی ناسرییەم هەڵبژارد یانەکە ئامانجی سەرکەوتنی هەیە بۆ خولی پیشەگەرانی ئێراق، هەروەها کۆمەڵێک یاریزانی کوردی کوردستان لە ڕیزی یانەکە یاری دەکەن ئەمساڵ گرێبەستیان کردووە، هەبوونی ئەم یاریزانانەش بۆ من مایەی دڵخۆشییە کە لەگەڵمان یاری دەکەن، جگە لەوەش یانەکە گرێبەستێکی زۆر باشی پێداوم بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەم ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامی شایستە پێشکەش بکەم.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 23 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!