#شاجوان بەهرۆز# یاریزانی مەلەوانی خەونم ئەوەیە بەژداری پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی بکەم.
یاری مەلەوانی یەکێک لەو یارییە وەرزشییانەی کە وەرزی هاوینان بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما خواستی زۆری لەسەرە، لە ئێستادا 2024 چەندین یاریزانی ئاست بەرز ڕوویان لەم یارییە کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی گەورە لەسەر ئاستی ئێراق و دەرەوەش بەدەست بهێنن، پارێزگای #سلێمانی# هەمووکات بەوە ناوی دەرکردووە لە یارییە تاکییەکان پێشەنگ بووە لە درووستکردنی چەندین یاریزانی بەتوانا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بگرە لە ئێراقیش، یانەی سلێمانیش یەکێکە لەو یانانەی کە بەردەوام هەوڵی پێگەیاندنی یاریزانانی ئاستەکانی تەمەنی داوە بۆ شارەکە، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش شاجوان بەهرۆز-ە ئەو لە منداڵییەوە شەیدای یاری مەلەوانییە ئەنجامی دڵخۆشکەر بووە، جگە لەم یارییە لە یارییە سیانییەکانیش پاڵەوانی ڕۆژاوایی ئاسیایە، ناوبراو لە دایکبووی ساڵی 2002ی شاری سلێمانییە، یاری بۆ #یانەی وەرزشی سلێمانی# و هەڵبژاردەی ئێراق کردووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 31 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!