سەیرانگای مەگەز کەناراوه
کەناری ئاو دەبێتە ژینگەیەکی لە بار بۆ ڕووانی زەل و قامیش و ژاژ و قەڕەم و ڕووەکی جۆراوجۆر، بەمەش مێش و مەگەزێکی زۆری لێ کۆدەبێتەوە و حەز بەو کەش و بارودۆخە دەکەن دەبێتە سەیرانگایەکی جوان، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ هەر کەسە و شوێن و جێگەیەکی قابیل بەخۆی هەیە بۆیە خەڵکی #سنە# فەرمویانە: سەیرانگای مەگەز کەناراوه.[1]