شمشێر و ئەسپ و ژن بێ وەفان
لە نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەوە زۆر باوە کە شیر و شمشێر بەدەست هەر کەسێکەوە بێت شەڕی خۆی پێ دەکات و ئەسپ و وڵاغیش هەر کەسێک سواری بێت سوارسوارێنی خۆی پێ دەکات و ئەسپەکە دەبێتە هیی ئەو، بۆ ژنیش گوایە لای هەر کەسێک بێت دەبێتە هیی ئەو، بۆیە بێ وەفا و بێ ئەمەک دراوەتە پاڵ هەر سێکیان و لە سنووری شاری #سنە# وتراوە: شمشێر و ئەسپ و ژن بێ وەفان.[1]