کورد خۆ خوەره
بەهۆی ئەوەی لە پێنج سەد ساڵی ڕابردوودا کوردستان لەلایەن داگیرکەرانییەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەوانیش کاریان لەسەر تاکی کورد کردووە، دووبەرەکی و ناکۆکییان لە دڵ و دەروونییدا چاندووە، لە زۆربەی ڕابوون و ڕاپەڕین و شۆڕش و سەرهەڵدان و بزووتنەوەکانی ڕزگاریخوازییدا داگیرکەران ئەو نۆکەر و (خەفییە)واتا جاشی سووک، و جاسوس و سیخوڕانەی خۆیان دەخەنە کار بۆ شکستهێنانی شۆڕشی کوردی بۆیە لە شاری #سنە# وەکوو گوزارشت لەو سیخۆڕ و نۆکەرانەی ناو نەتەوەی کورد وتویەتی: کورد خۆ خوەره.[1]