کورد زوو کڵاو دەچێتە سەری
کورد لە ماوەی پێنج سەدەی ڕابردوودا هەر ژێردەستە بووە و ڕێگەی لێگیراوە زمانی خۆشی لە ماڵ و حاڵی خۆییدا بەکاربهێنێت، بۆیە ئەزموونی دەسەڵاتداری و کارگێڕی و بەڕێوەبردنی وڵاتیشی لێ سەندراوە لەو ماوە دوورودرێژەدا بۆیە لە کاتی گفتوگۆ و دانووستان و سەرمێز بەهۆی دڵسافی و خۆشباوەڕی و نییەت پاکییەوە لە خشتەدەبرێت و فێڵی لێ دەکرێت کڵاوی دەخرێتە سەر بۆیە لە شاری #سنە# وتراوە: کورد زوو کڵاو دەچێتە سەری. [1]