ئەمڕۆ هەینی، #27-12-2024#، عەبدولستار یوونس، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەربیل ماراسۆن لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند، ئەوە یازدەیەمین ماڕاسۆنی نێودەوڵەتییە لە #هەولێر# دەکرێت، دەیان وەرزشوان و ئارەزوومەند و پاڵەوانانی ئێراق لە هەموو شارەکانەوە ئارەزووی ماراسۆن ڕاکردنی بە کۆمەڵ دەکەن و ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ بەشداریی کردن، مەبەستیش لە ڕاکردنەکە هۆشیاری هاووڵاتییانە بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر.
وتیشی: ڕاکردنەکە بە درێژای 21 کیلۆمەترە، ئەو شەقامەی ئاماژەی پێ کراوە، تەنیا دەرەوەی پارکی (سامی عەبدولڕەحمانە) و 500 کەس بەشدارییان کردووە، بە چاودێری 50 ناوبژیوان.
ڕاشیگەیاند، پێنج کەس لە براوەکان خەڵاتی نەختینە واتا پارە وەردەگرن و ئەوانی دیکەش مەدالیایان پێ دەدرێت.
ساڵانە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بە بەشداری هەزاران ڕاکەری نێوخۆی و بیانی لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، بەڵام ئەمساڵ 2024 بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، ماڕاسۆنەکە دواخرا بۆ مانگی کانوونی یەکەم.[1]