مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس، سوپاسنامەیەک بۆ ئومێد قەرەنی شاعیر و وەرگێڕی کورد دەنێرێت
ئامادەکردنی: #ئاراس سەعید#
دامەزراوە و مۆزەخانەی (نیکۆس کازانجاکیس) لە یۆنان، لەپای ئەو کۆشش و بەدواداچوونەی بۆ بەرهەمەکانی نووسەری ناوداری یۆنانی (نیکۆس کازانجاکیس)، کە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی. سوپاسنامەیەکی ڕێزلێنان بۆ شاعیر و وەرگێڕی لاوی کورد #ئومێد قەڕەنی# دەنێرێت.
هەروەها دامەزراوەکە، لەسەر پێشنیاری ئەو وەرگێڕە کوردە، ناوی وەرگێڕە کوردەکانی لەتەک وەرگێڕدراوەکانیان لە ئەرشیفی مۆزەخانەکە تۆمار کردووە، کە پێکهاتوون لە هەریەک لە (#دلاوەر قەرداغی#، #کەریمی حیسامی#، #حەمەکەریم عارف#، عەبدولکەریم شێخانی، #رەووف بێگەرد#).
شیاوی باسە، هەر لەسەر پێنشیاری ئەو، ناوی (عێراق) لەتەک بەرهەمە وەرگێڕدراوە کوردییەکان لابراون و تەنیا ناوی (#کوردستان#) جێگیر کراوە.
دەقی سوپاسنامەکەی دامەزراوەی مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس:
بەڕێز قەرەنی:
سوپاسی گەرمت دەکەین لەپای گرنگیدان و ئەو بایەخەی دەینوێنن بۆ کارەکانی نیکۆس کازانجاکیس. زانیارییەکانت پشتڕاست کراونەتەوە، دوای نوێکردنەوەی ماڵپەڕی فەرمیشمان، گشت زانیارییەکانت جێگیر کراون.
لەگەڵ رێز
کۆستیس کاناکیس
بەرپرسی پێشانگە بەردەوامەکان و پەیوەندییەکانی مۆزەخانەی نیکۆس کازانجاکیس[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!