کەر کوڵ و بار سووک
لە #هەنبانە بۆرینە#ی #هەژار موکریانی# دا هاتووە: کەرکوڵ: کەری بچووک و گچکۆلەیە، بارسووک: بارێکی سووک و ئاسان بۆ هەڵگرتن، ئەو کەسەی دەوڵەمەندە باری قوورسترە لەو کەسەی هەژارە، بۆیە لە دەوروبەری شاری #سنە#دا بۆ هەژارێکی ئاسوودەی دڵخۆش دەوترێت: کەر کوڵ و بار سووک. [1]