کەس خەتی ناخوێنتەوە
وتراویشە: کەس کاغەزی ناخوێنێتەوه، کەس گوێ بەقسەی نادات، کەس گو بەکڵاوی ناپێوێت، کەر بە دەنگی ناڕوات، ئەگەر کەسێک پێگەی جارانی نەمێنێت و زووتر وەکوو ژمارە خوێنرابێتەوە کاتێک کە لەسەر کار نامێنێت یان دەسەڵاتی جارانی نەبێت یان هەر زووتریش کەس حسابی بۆ نەکردبێت لە شاری #سنە# پێی دەوترێت: کەس خەتی ناخوێنتەوە. [1]