ناونیشانی بابەت: دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟!
بەشی یەکەم
ناوی نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی بەناوبانگ بیت دەبێت خۆت ڕووت بکەیتەوە.=KTML_End=
-بۆ ئەوەی بەئاسانی بە جەستەی ئافرەتێک بگەی دەبێت بەردەوام بەرگریی لێ بکەیت و بەباڵایدا هەڵبەیت.
-زەمەنی دۆلار و دینارە شەرەف و کەرامەت با نەبێت قەیچییەکا.
-زەمەنی کات بەسەر بردن و کات کوشتنە بە پیا هەڵدانی گەمژەکان.
-پۆشتە و پەرداخ و ئەکاونت قفڵ بیت تۆ نەناسراویت و بەهات نییە.
-بۆ ئەوەی بەئاسانی بگەیت بەپیاوەکان دەبێت فەیلەسوف بیت و تا شەوان درەنگ لە مایکەکاندا باس لە چەمکی پەروەردە بکەیت و خۆت پەروەردەت لەژێر سفر بێت.. چونکە کەسێ پەروەردەی تەواوبێ نیوەشەو لە مایک و لایڤ نابێت.
-شەرەف و حورمەت و پیاوەتی و هێز و مەردایەتی سفرە و سەردەم سەردەمی ق... و دۆلارە.
هەزاران تف لە زەمەنێک کە مرۆڤەکان بەوشێوە خوڵقاندویانە.
هەزاران تف لە ئەپی تیکتۆکێک کە هەزاران..... تیا کۆبووەتەوە. [1]