ناونیشانی بابەت: دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟!
بەشی دووەم
ناوی نووسەر: #ئارەزووی عەبدولخالق#
=KTML_Bold=زەمەنی کۆکردنەوەی ڤیو و لایکە بۆ ئەکاونتەکانمان ئەگەر بەپشت شکاندن و جنێودانی یەکتریش بێت.=KTML_End=
-زەمەنی بە مەیمون کردنی پیر و بە ساڵاچووەکانمانە لە میدیادا داپیرە و باپیرە زۆرجار دایک و باوکەکانیش بۆ ئەوەی پۆستەکانمان ئەکتیڤ بێت و لە کێبڕکێی بردنەوەی زۆرترین ڤیودا شکۆ و حەیامان دۆڕاند، سپۆنسەری لێدە چاوەکەم، کەسوکار و شکۆت مەکە بەپووش.
-زەمەنی نمایشی خۆشەویستییە بەدرۆوە تا دەورمان قەڕەباڵغ بێت و بفڕین بفڕین لە بەتاڵیدا.
ئێوە دیوتانە خەنچەر دەوا بێت بۆ برین؟!...
-زەمەنی ئەوەیە تەنیا گەدە و شەهوەتەکان تێربن لەسەر حیسابی بەلاشە و مێشکیش ئێکسپایەر و بەتاڵ.
-زەمەنی بازرگانی بە جەستەی خێزانەکان و نمایش کردنی کیژۆڵەکان تەنیا بۆ ئەوەی بڵێن خێزانێکی موسەقەفن.
زەمەنە ئەزیزان..... زەمەنی بە قوڕا چوونی ویژدان و پڕبوونی گیرفان. [1]