پەلاماری هەمەوەندەکان لە سنووری ئێرانەوە
ڕۆژنامەی (روزنامەء جریدە حوادث) لە ژمارە 1217دا، کە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕێکەوتی #18-03-1869# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە هەواڵێکدا لەژێر ناونیشانی هەمەوەندەکاننووسیویەتی کە چەند ساڵێکە بەدکارانی هەمەوەند کە سێسەد بۆ چوارسەد سوارە پێکدەهێنن، لە دەوروبەری #سلێمانی# و #شارەزوور#، کاری کوشتن و تاڵانکردن دەکەن و زیان بە خەڵکەکەی دەگەیەنن.
ئەمێستا کە شەست و هەشت کەس لەو بەدکارانە، کە لە خاکی ئێرانەوە هاتوون و لەبەری سنجاغی زهاوەوە، لەگەڵ بیست و پێنج کەسی دیکە
لەبەری ئێرانەوە کە سەرۆکەکانیان محەمەد میکائیل و بەچە شیرین و حەمە مینە. دەستەی محەمەد میکائیل بەئاڕاستەی سلێمانیدا ڕۆیشتوونو لەگەڵ سەربازەکان لەوێ پێکیانداداوە و لە ئاکامدا یوزباشییەک و دوو نەفەری دیکە کوژراون. لە هەمان کاتدا، محەمەد میکائیل فیشەکێکی بەرکەوتووە و لەنێو خاکی ئێراندا مردووە. بەچە شیرین بەرەو زەنگاباد ڕۆیشتووە وفیرقەیەک سەرباز بەدوی کەوتوون و بەدکارانی هەمەوەند بە گەڕانەوە نێو خاکی ئێران ڕزگاریان بووە.
پاش ئەم ڕووداوانە، دەستەی حەمەمین لە دەوروبەری خانەقین دەرکەوتوون و ڕێکەوتی کاروانێکیان کردووە کە دوو کەسیان تەبەعەی ئێران بوون و چەند سەر ئاژەڵێکیان لێسەندوون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=