پەلاماری هەمەوەند بۆ سەر عەشیرەتی رەبیعە
روزنامەء جریدە حوادث لە ژمارە 1246دا، کە لە رۆژی سێشەممەی رێکەوتی #28-09-1869# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە هەوالێکدا، نووسیویەتی: لە عەشیرەتەکانی ئێران شاهمرادخان سەرۆکی عەشیرەتی بی توی، لەگەڵ برا و ئامۆزاکانی و هەروەها شاحوسێن سەرۆکی عەشیرەتی بیت یاروەند و کوێرخدر و قادر میروەیس، چ خۆیان و چهەندێک لە سنجاوی و هەمەوەندەکان، هەفتەی پێشوو، بە دووسەد سوارەوە، لەناکاو پەلاماری قزڵ ڕباتی سەر بە خانەقینیان داوە و هێرشیانکردۆتە سەر عەشیرەتی رەبیعە و یازدە کەسیان لێ کوشتوون و ژمارەیەکی زۆر کەلوپەل و مەڕو ماڵاتیان تاڵانکردووە. جگە لەوە، ئەمین پخەن کە لەبەدکارانی هەمەوەندە و پێشینەی لە بەدکارییدا هەیە، بۆ تۆڵەکردنەوە لە شێخ زەیدانی سەرۆک عەشیرەتی رەبیعە، منداڵەدوو ساڵانەکەی لەباوەشی ژنەکەیدا دەرهێناوە و ئاگری تێبەرداوە و هەروەها ژنە خزمەتکارەکەشی بەدیل بردووە. پاش ئەوەی هەواڵ گەیشتووە، بەپەلە لە #خانەقین#ەوە سەرباز نێردراوە. پاش ئەو پەلامارە وەحشییانە، بەدکارانی ناوبراو بەرەو سنوور هەڵاتوون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=