پەلاماری هەمەوەندەکان بۆ سەر دەوارەکانی سوڵحان ئاغا
روزنامەء جریدە حوادث لە ژمارە 1460دا، کە لە رۆژی پێنجشەممەی رێکەوتی #11-08-1870# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە لاپەڕەی یەکەمدا، هەواڵی پەلاماری دووسەد سواری هەمەوەندی بۆ سەر دەوارەکانی سوڵحان ئاغا و تاڵانکردنی مەڕو مالاتەکانیانی بڵاوکردۆتەوە. پاش ئەوەی هێزی سەربازیی رەوانە کراوە، هەمەوەندەکان بەنیو کاتژمێر پێش ئەوەی هێزەکان بگەن، هەڵاتوون و بەرەو ئێران سنووریان تێپەڕاندووە.
وێڕای ئەوە، هەمەوەندەکان پەلاماری چەند دەوارێکی دیکەشیان داوە و بایی سەد کیسە ئۆقچە، مەڕو ماڵاتیان تاڵانکردووە. ئەمە جگە لە وێرانکاریی و سووتاندن.
هەواڵەکە باس لەرێکەوتنی بەرپرسانی هەردوو دەوڵەت دەکات بۆگەڕاندنەوەی ماڵە تالانکراوەکان بۆ خاوەنەکانیان، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی رێکەوتنەکە، ناوچەکە و دانیشتوانەکەی لە سنوورەکان، هێشتا لەمەترسیی و زیانپێگەیاندنی ئەم تاقمە بەدکارانە، رزگارنەبوون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=