شەڕی نێوان هەمەوەندەکان و سوپای عوسمانیی لە #کۆیە#
ڕوزنامەء جریدە حوادث لە ژمارە 1474دا، کە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕێکەوتی #31-08-1870# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە لاپەڕەی دووەمیدا، سەبارەت بەپەلاماری هەمەوەندەکان، نووسیویەتی: بەدکارانی هەمەوەند کە لەبنەڕەتدا تەبەعەی دەوڵەتی عوسمانین و ئێستاکە چوونەتەوە بەری ئێران، هەرکات دەرفەتیان بۆ هەڵکەوتبێت لەو بەرەوە دێن و جۆرەها بەدکاریی ئەنجامدەدەن کە لەرۆژنامەکەماندا جاروبار دەینووسین.
ئەمجارە، بەدکارانی ناوبراو لەبەری سلێمانییەوە هاتوون و هەندێک خراپەکارییان ئەنجامداوە. پاش بیستنی هەواڵ، هێزی سەربازیی و زەبتیەیان نێردراوەتەوەسەر و لە چەندرووبەڕوویان بوونەتەوە و دواتر لە کۆیسنجەق بۆ بەرتەسکردنەوەی دەرفەت لەبەردەمیان پێکدادان لەنێوانیان ڕوویداوە و بەدکاران تێکشکاون وپەرێشان بوون و هەاڵتوون و حەوت نەفەریان لێ کوژراوە. پاش ئەوەی بیست و پێنج سەر ئەسپ و ماینیان لێ گیراوە، بەدکاران ڕاستەوخۆ، بەرەو سنوورەکانی ئێران هەڵاتوون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=