بەڵێنی ناسڕەدین شای ئێران بە رادەستکردنەوەی هەمەوەندەکان
ڕۆژنامەی روزنامەء جریدە حوادث لە یەکەمین لاپەڕەی ژمارە 1609ی خۆیدا، کە لە رۆژی چوارشەممەی رێکەوتی #15-03-1871# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە خانەی رووداوەکانی نێوخۆدا، باسی لە سەردان و گەشتی ناسڕەدین شای ئێران کردووە بۆ مەزارە پیرۆزەکانی شیعە و پاش باسکردنی گرنگی بنیاتنانی پەیوەندیی دۆستانە و ئاشتییانەی نیوان هەردوو دەوڵەت و یەکێتی ئیسلامیی، هاتۆتە سەر باسی ئەو پەیوەندییانەی کە لەنێوان هەردوو دەوڵەتدا هەبووە سەبارەت بەو کێشمەکێش و ئاڵۆزییانەی کە لەسەر سنوور بەهۆی عەشیرەتی هەمەوەندەوە هاتۆتەئارا کە کوشتن و برینداری لێکەوتۆتەوە. لەم کاتەشدا کە ناسڕەدین شا هاتبوە بەغدا، هەمەوەندەکان پەنایان بۆ ئەودیوی سنووری ئێران و ناوچەی کەرەند و زەهاو بردبوو.
نیازخانی حاکمی قاجاری لە زەهاو، بەهێزێکەوە هەڵیکوتابووە سەر هەمەوەندەکان. کاربەدەستانی دەوڵەتی عوسمانیی، داوایان لەناسڕەدین شا کردووە کە تەواوی هەمەوەندەکان بگرێت و رادەستی دەوڵەتی عوسمانیان بکاتەوە. هەروەها پێشتر لەسەرەتای رێکخستنەوە نوێیەکان، عەشیرەتی #هەورامان# وەک هەمەوەندەکان پەنایان بۆ خاکی عوسمانیی بردووە، بەڵام کاربەدەستانی عوسمانیی بەگوێرەی ریعایەتی ماف و یاسای نێودەوڵەتیی، ئەوانیان گرتووە و رادەستی ئێرانیان کردوونەتەوە. ناسڕەدین کەلە رێگای #قەسری شیرین# و #کرماشان#ەوە گەڕاوەتەوە ئێران، لەرێگە جاوی بەنیازخان کەوتووە و لەپای کارەکانی شمشێرکی رازاوەی پێ بەخشیوە و تەلەگرافێکیشلە #سلێمانی#یەوە گەیشتووە دەڵێت کە پاش شەڕو پێکدادان ژمارەیەک لە هەمەوەندەکان گیراون و رەوانەی سلێمانی کراون، تیایاندا کەریمە کەچەڵ ئامۆزای جوکەڵ و زۆراب یوسف ناوێک زانراون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=