هەمەوەندەکان دوو جامبازی #بەغدا#یی رووتدەکەنەوە
لە لاپەڕەی دووەمی ژمارە 1365ی رۆژنامەی تقویم وقایع کە لەرۆژی پێنجشەممەی رێکەوتی #11-03-1871# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، هەواڵێک لەخانەی هەواڵە ناوخۆییەکان هاتووە ودەڵێت: بەگوێرەی ئەو تەلەگرافەی کە لە #خانەقین#ەوە نێردراوە، عەلی مەردان خانی برای نیازخان (کە والی #کرماشان# بووە) لەگەڵ حەوت کەس لە بەدکارانی هەمەوەند، لەشوێنێکدا کە نیو کاتژمێر لە #قەسری شیرین#ەوە دووربووە، رێگەیان لە دوو جامبازی بەغدایی بەناوەکانی مەحبوب و فەرحان گرتووە و 50 سەر ئاژەڵیان لەگەڵ نۆ سەر هێستر و بارگیرێک لێ سەندوون و ئەو دووانەش بەهۆی بەرگرییانەوە برینداربوون. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=