#هەمەوەند# و #سنجابی#یەکان لەدیوی ئێرانەوە پەلامار دەدەن
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە رۆژنامەی فەرمی عوسمانیی (تقویم وقایع) لە رۆژی پێنج شەممەی رێکەوتی #26-03-1871# دا ، چاپ و بڵاوکراوەتەوەو لە رۆژنامەی (زوراء) وەریگرتووە: لەبەری رۆژهەڵاتی بەغداو رۆژئاوای هەرێمەکانی ئێرانەوە لە بکسایی و بەنی حەسەنەوە، لەلایەن حسێن قولی خانی حاکمی پشتکۆی ئێرانەوە پێشێلکاریی کراوەو ساڵی پاریش ناوبراو دەستی بەسەر بەرهەمی کشتوکاڵی ئەو ناوچەیەدا گرتووە. هەروەها پێشتر لەناوەندی بەغداوە بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو پێشالکارییانە هێزی سەربازی نێردراون.بەڵام ئێستا هەواڵی ئەوە هەیە کە ئەشقیای هەمەوەندو سنجابییەکان پەلاماری ئەو ناوچانەیان داوە. [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!