قایمکردنی رێڕەوەکانی بەغدا بۆ رێگریی لەپەلاماری #هەمەوەند#
هەروەها لە لاپەڕەی سێیەمی ژمارە 16ی هەفتەنامەی اختر کە لە رۆژی چوارشەمەی رێکەوتی #06-04-1881#، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، بەگوێرەی رۆژنامەی وقت هەواڵێک لە #بەغدا#وەگەیشتووە کە بەمەبەستی رێگریی لە پەلامارەکانی خێڵەکانی هەمەوەند، لەلایەن والیەتی بەغداوە لەسەر رێگاکان قایمکاریی کراوەو هێزی سەربازیشی لە سوپای شەشەمی عوسمانیی لێ جێگیرکراوە. ئەم هەنگاوانە کە لەلایەن فەرماندەی سوپای شەشەمەوە نراون کاریگەریی لەسەر چەسپاندنی ئارامیی و ئاسایشی ناوخۆ هەبووە و تارادەیەک لە تاڵان و بڕۆی خێڵەکانی ناوبراوی کەمکردۆتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=