کوردان و #هەمەوەند#ەکان
لەژێر ئەم ناونیشانەی سەرەوەدا، رۆژنامەی (STAMBOUL) کە لرۆژی هەینی رێکەوتی #29-07-1887# دا، لە ئەستەمبوڵ دەرچووە، سەبارەت بە شەڕو کێشەی خێڵەکان لەکوردستان، بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە و دەنووسێت:بەگوێرەی پەیامنێری سیاسی، خێڵە جۆربەجۆرەکانی کوردستان بەربوونەتە گیانی یەکترو کۆمەڵکوژیی لێکتردەکەن. لەلایەکی دیکەشەوە، خێڵی هەمەوەند بەردەوامە لە ئەنجامدانی بەدکارییەکانیان
و هێزە چەکدارەکان لەوەدا بێتوانان کە بیان گەڕێنێتەوە هۆشی خۆیان.
خێڵێکی دیکەی کوردیی لە مەڵبەندی وان ، لەکێشەو ململانێیەکی کراوەدان لەگەڵ ئەو کوردانەی کە لەبەری قەڵەمڕەوی وڵاتی فارس نیشتەجێن. پەیامنێر ئەوەی زێدەکردووە کە بۆ وەستاندنی ئەم دۆخە دەبێت هێز رەوانەی ئەم مەیدانە بکرێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=