هەواڵێکی #هەمەوەندەکان# لە رۆژنامەی نیۆرک هیراڵدا
ڕۆژنامەی THE NEW YORK HERALD کە بە زمانی ئینگلیزیی لە پاریس بڵاودەکرایەوە، لە لاپەڕەی یەکەمی خۆیدا، کە لە رۆژی چوارشەممەی رێکەوتی #04-04-1888# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لەژێر ناونیشانی تازە گەیشتووەکانی ئەفریقا نووسیویەتی: بڕە زێدەکردنێکی کەمی خۆش دەخرێتەسەر دانیشتوانە پیاوکوژەکانی تەرابلوس. نزیکەی 350 هەماوەند، کە چەتەی دەشت وبیابانەکانن و لە نزیک #موسڵ# دەستگیرکرابوون، هەفتەی ڕابردوو بە کەشتی ڕەوانەکراون بۆ ئەوەی لە نزیک بەنغازی نیشتەجێ بکرێن.
ئەوان سەر بە هۆزێک بوون کە جاروبار کێشەیەکی زۆر بۆحکومەتی بەغدا پێکدەهێنن.
تێکەڵەیەک لە خوێنی کورد و عەرەب، غەریزەی دڕندەیی تاڕادەیەکی زۆر لە هەمەوەندەکاندا پەرەی سەندووە، کە لەیەکەم سەرنجەوە، نیگای نائارامی چاوە تیژە هەڵۆئاساکانیان و ڕووخساری دڕندەیان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرجەستەی دەکات. ئەوان هەرکاتێک دەرفەتێکیان هەبێت، گاڵە بە دراوسێ مەسیحییەکانیان دەکەن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=