ڕاوەدونانی هەمەوەندە هەڵاتووەکانی لیبیا
ڕۆژنامەیSTAMBOUL کە لە رۆژی پێنجشەممەی رێکەوتی #28-08-1890# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لەیەکەمین لاپەڕەی خۆیدا، نووسیویەتی: بەرپرسی موسڵ رایگەیاندووە کە ڕێوشوێنی توند دژی ئەو هەمەوندانە دەگیرێتەبەر کە توانیویانە لە شوێنی دەربەدەری خۆیان، لەتەرابلوسی بەربەری (واتە لیبیا) هەڵبێن. ئەو هەمەوەندانەی کە دەچنەوە موسڵ بۆ دەستپێکردنەوەی کارە سەرڕۆییەکانیان.
ژمارەی ئەو هەمەوەندانەی کە دەستگیرکراون و ئێستا لەزیندانەکانی #موسڵ#دان، 72 کەسی تێپەڕاندووە، هەروەها ئەوکەسانەشیان هەن کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی جۆراوجۆردا کوژراون.
مەفرەزە سەربازییەکان بەردەوامن لە ڕاوکردنی ئەو چەند هەمەوەندانەی دیکە کە تازە دەرکەوتونەتەوە.
لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا کە زۆر لەم دواییانەدا لە گوندێکی مەنسوور ڕوویدا تاڵانکارێک برینداربوو.
هەروەها هەندێکی دیکە لەو هەمەوەندانەی ئەسپسواربوون و ئاژەڵیان لە گوندنشینەکان وەرگرتبوو، ئاژەڵەکانیان لێ سەندرانەوە و گەڕێنرانەوە بۆ خاوەنەکانیان. [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!