پەیامی هەمەوەندەکان بۆ بابی عالی
ڕۆژنامەیSTAMBOUL کە لە رۆژی چوارشەممەی رێکەوتی 23-09-1891 دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لەیەکەمین لاپەڕەی خۆیدا و لەژێر ناونیشانی عەشیرەتی هەمەوەند نووسیویەتی: بەرپرسێکی ئیمپراتۆریەتەکە ڕایدەگەیەنێت کە کەسایەتییە دیارەکانی هەمەوەندەکان پەیامێکیان بۆ سەدری ئەعزەم ناردووە کە تێیدا خواستەکانیان بۆ بەختەوەری ژیانی جەنابی سوڵتان دەربڕیوە، بەبۆنەی ئەو هاوکارییەی کە بۆ هەمەوەندەکانی کەمدەرامەت نێردراوە بە مەبەستی کڕینی خۆراک و تۆو، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی زەوی بۆ نیشتەجێبوونیان. [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!