تایەفەی هەمەوەند لە کتێبەکەی عەلی جەواد دا
عەلی جەواد کە تۆپباشی سەربازیی و مامۆستای قوتابخانەی ئامادیی موڵکییە بوو لە هەرێمی ئەسکوداری پایتەختی ئیمپراتۆریی عوسمانیی، لە لاپەڕە 789ی بەرگی سێێەمی کتێبەکەیدا کە بەناونیشانی ممالک عثمانیەنک تاریخ و جغرافیا لغاتی کە لەساڵی 1896 لە چاپخانەی قصبار لە ئەستەنبوڵ چاپ و باڵوکراوەتەوە، نووسیویەتی:
تایەفەی هەمەوەند وەک وشەکە لە بنەڕەتدا لە باشووری ئێرانەوە هاتووە و بەشێکن لە قەومی کورد و لەبواری ئەسپسواریی و بەکارهێنانی چەکدا، شارەزاییان هەیە. شایەنی باسە، ناوبراو لە لاپەڕەیەک پێشتردا واتە لاپەڕە 788 ، کاتێک والیەتی موسڵی پێناسە کردووە، ژمارەی تێکڕا دانیشتووانەکەی بە 300280 کەس لەقەڵەمداوە، ئێزدیی و هەمەوەندەکانی لە کورد جیاکردۆتەوەو لەو کاتەدا هەمەوەندەکانی بە تەنیا 1000 کەس داناوە. [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!