کۆنسوڵی فارس بەڵێنی دەرکردنی هەمەوەندەکان بە بابی عالی دەدات
ڕۆژنامەی فەرەنسی NATIONAL LE کە لە رۆژی دووشەممەی رێکەوتی #11-10-1909# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، هەواڵێکی لەژێر ناونیشانی فارس هەمەوەندەکان بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی:
پشتڕاست کراوەتەوە کە لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەدا، هەمەوەندەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و پەنایان بۆ خاکی فارس بردووە.
باڵوێزخانەی فارس لە قوستەنتینیە بە بابی حالی ڕاگەیاندووە کە حکومەتی فارس لەپێناو ڕێگریکردن لە مانەوەی هەمەوەندەکان لە خاکی فارسدا، ڕێوشوێن دەگرێتەبەر. [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!