حکومەتی فارس رێوشوێنی پێویست دژی پاشەکشەی #هەمەوەند#ەکان دەگرێتەبەر
گۆڤاری فەرەنسی Metz de Courrier Le کە لە رۆژی پێنجشەممەی رێکەوتی #14-10-1909# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە لاپەڕەی سێیەمیدا، هەواڵێکی سەبارەت بە هەمەوەندەکان بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی: کۆنستنتینۆپڵ، 14ی ئۆکتۆبەر: لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان سەربازانی تورکیا لەگەڵ هەمەوەندەکان، ئەمەی دووەمیان زیانێکی زۆریان بەرکەوتەوتووە و پەنایان بردۆتە بەر خاکی فارس.
باڵیۆزخانەی فارس بە بابی عالی راگەیاند، کە حکومەتی فارس، ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی هەمەوەندەکان بۆ ناو خاکی فارس دەگرێتەبەر. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=