عەشیرەتی هەمەوەند یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی قۆناغی سوڵتان عەبدولحەمید
ئاشکرایە کە قۆناغی حوکمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووم (1876-1909 ) یەکێکە لە قۆناغە هەرە گرنگەکانی مێژووی دەوڵەتی عوسمانیی کە زۆرترین رووداوی کاریگەر و گرنگی بەخۆیەوە بینوە، کە هەندێکیان کێشە و شەڕ و ململانێکانی دەوڵەتی عوسمانیی بووە لەگەڵ روسیا و ئەو هەرێمانەی وەک کرید و مەکەدۆنیا و ئەلبانیا و بەلقان و بۆسەنە رۆمێلی رۆژهەڵات. هەروەها لە ولایەتەکانی وەک یەمەن و نەجد و لوبنان و کوێت و هەندێک لە ناوچە عەرەبییەکان کۆمەڵێک کێشە هەبوون. بەڵام لە کوردستان، وەک شێخ موحسین فانی لە لاپەڕە 53ی ئەو کتێبەیدا ئاماژەی پێداوە،کە بە ناونیشانی : کودتا 10 تموز و نتایجی و لە ساڵی 1918 لە ئەستەنبوڵ، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، یەکێک لە هەرە ئەو کێشە سەرەکییانەی رووبەڕووی سوڵتان عەبدولحەمید بۆتەوە، کێشەی: عەشیرەتی هەمەوەند بووە لە سنجاغی #سلێمانی#. [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!