تەلعەت پاشا و هەمەوەندەکان
ئەحمەد صائیب لە لاپەڕە 137ی ئەو کتێبەی کە سەبارەت بە مێژووی قۆناغەکانی دەستووری عوسمانیی و رەوشی هەنوکەیی لەساڵی 1910دا، لەژێر ناونیشانی تاریخ مشروطیت و شرق مسئلە حاضرەسی چاپ و بڵاوکردەوە، ئاماژەی بە هەڵویستی تەڵعەت بەگی (1874-1921) وەزیری ناوخۆی ئەو کاتی حوکومەتی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە، سەبارەت بە عەشیرەتی هەمەوەند.
ناوبراو پاش ئەوەی ئاماژە بە هەوڵەکانی تەڵعەت بەگ دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی یەمەن، دەلێت کە دەوروبەری #سلێمانی#ش کەبەهۆی عەشیرەتی #هەمەوەند#ەوە لە قۆناغی ئیستیبداد دا تووشی ئاڵۆزیی و یەغما بۆتەوە، ئیدارەی عورفی لەو ناوچەیە دامەزراند و ژمارەیەکی دیکەی سەرباز رەوانەکرد و سنوری گرتەدەست و بەوهۆیەشەوە ملکەچی هەمەوەندەکانی بەدەستهێنا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=