یەکێتی هەمەوەندەکان و چەند سەرۆک خێڵێکی کوردی رۆژهەڵات
گۆڤاری TURQIE LA کە لە پاریس چاپ و بڵاودەکرایەوە، لە لاپەڕەی یەکەمی ژمارە 255ی خۆیدا، کە لە رۆژی هەینی #12-11-1909# دا، چاپ وبڵاوکراوەتەوە، لە هەوالێکدا لەژێر ناونیشانی لەسەر سنوورەکانی فارس نووسیویەتی: وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار کرایەوە کە سەرکردەکانی فارس، پوالدجان مستەفا خان، سەفەر خان، عەلی ئەکبەر خان و شەریف خان، لەگەڵ #هەمەوند#ەکاندا یەکیانگرتووە و لەسنوورەکانی تورکیا و فارس چەندین کاری خراپ ئەنجامدەدەن.
والی بەغدا ڕێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر بۆ ڕێگریکردن لەسەرهەڵدانەوەیان.
وەزارەتی ناوخۆش، بە ئامانجی نوێنەرایەتیکردن بۆ حکومەتی فارس، وەزارەتی دەرەوەی لە راستییەکان ئاگادارکردەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=