گرتنی جاسم تەویل #هەمەوەند#ی
بڵاوکراوەی (ثروت فنون) لە لاپەڕەی 541ی ژمارە 1037ی خۆیدا، کە لەرۆژی #14-04-1914# دا، چاپ و بڵاوکراوەتەوە، وێنەیەکی داناوە کە کۆمەڵێک سەربازن و سەرکردەیەکی هەمەوەندیان گرتووە کەناوی جاسم تەویلە. لەژێر وێنەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە کە جاسم تەویل یەکێکە لە سەرۆکە بەدکارەکانی هەمەوەند بەودواییە دەستگیرکراوە. هەرەرها لە پاش قۆناغی ئازادیی (واتە دوای کودەتای 1908) هەوڵی راوەدونانی هەمەوەندەکان دەستیپێکردووە و ساڵی پاریش ئەم هەواڵنە ئاکامداربوون. هەمەوەندەکان سنجاغی #سلێمانی#ان خستۆتە مەترسییەوەو شەش نەفەر لەوان وەک گورگی برسی پەلاماری مەڕ بدات هێرشیان کردۆتە سەر تابورێک. ئەم عەشیرەتە وێڕای تایبەتمەندی جەنگاوەریی، لەلایەکی دیکەوە شوێنی پارێزراو و یارمەتیدەریان، بەتایبەتی نزیکیان و چوونیان بۆ خاکی ئێران، لەکاتی راوەدوناندا زۆر بەسوودبووە بۆیان. دواجار بڕیاری ئەوە دراوە لەبری سزادان و راوەدونان. نیشتەجێ و جێگیربکرێن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=