وەندییەکان و هەمەوەندەکان
بەگوێرەی لاپەڕە 6ی ئەو راپۆرتەی کە لە #12-11-1919# دا، سەبارەت بە قەزای #کفری# بۆ ئوفیسی سیاسی ئیدارەی سەربازیی بریتانی بەرزکراوەتەوە، وەندییەکان خەڵکی #وان#ی باکووری کوردستانن و دەڵێت کە ئێستاکە هەماهەنگیی خێزانێکی کۆکراوە و یەکگرتوویان نییە. بەڵام بەهۆی ژمارەی ئەندامەکانییەوەگرنگن، ئەوانەی لەکاری حوکەمەتدا بەشدارن یان موڵکدارن یاخود کەسانێکی کاریگەرن لە هەرێمەکدا.
مێژووی خێزانەکە کەمتر زانراوە. ئەوان نەوەی گروپێکی فەرمانڕەوای پێشووی کوردبوون لە ئەرمینیا و کوردستان. پێش کاتی محەمەد پاشای #رواندز# و بابەنەکانی #سلێمانی#، دەسەڵاتی ئەم هەرێمە بەدەست پاشای وانەوە بووە. لەسەردەمی سوڵتانی تورک مورادی چوارەمدا، بەشێک لە خێزانی فەرمانڕەوا بە هەڵمەتەکەی سوڵتان مورادەوە بۆ سەر #بەغدا#، پەیوەستبوون و فەرمانێکیان لە سوڵتانەوە بەدەستهێنا بۆ حوکمڕانی ئەم هەرێمە، هەر لە سلێمانییەوە بۆ چیای حەمرین. ئەوان ئیدیعای ئەوەیان دەکرد کە خێزانی چەلەبی فەرمانڕەوا لەنێو #هەمەوەند#ەکاندا، نەوەی هەمان باوانن، کە ئەوانیش بە (وەند) کۆتایییان دێت. ئەوان زمانی باوانیان بە کورمانجی دەناسێنن، هەرچەندە خێزانەکە بەهەڵە وەک تورکومان ناسێنراوە. [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!