هاوپەیمانیی عەشیرەتی جاف و هەمەوەندەکان
نووسەر و شارەزای ئینگلیزی ئی. جی. هابارد، ئەندامی کۆمسیۆنی سنوور، لە لاپەڕە 175ی کتێبەکەیدا، کە بەناونیشانی لە کەنداوە وە بۆ ئارارات هەڵمەتێک بە نێو میزۆپۆتامیا و کوردستاندا کە لە ساڵی 1917دا، چاپ و بڵاویکردۆتەوە، پاش ئەوە باسی خێڵی #جاف# و #عادیلە خانم# دەکات، سەبارەت بە هاوپەیمانیی جاف و #هەمەوەند#ەکان، دەنووسێت:
لەو کاتەی کە ئەم خانمە زرنگ و شکۆدارە لە سەرەتای ژیانیدا بوو، هەموو قەزای #شارەزوور# بە تەواویی لە بن دەسەڵاتی هۆزی جافدا بوو. بە هاوپەیمانیی لەگەڵ هۆزێکی بچووکتر و زۆر جەنگاوەر بە ناوی هەمەوەند، هەموو ڕێگاکانیان کۆنترۆڵ دەکرد و بەبێ مۆڵەتی ئەوان نزیک لە مەحاڵ بوو کە کاروانێک لە #سلێمانی#یەوە بۆ #هەڵەبجە# تێپەڕێت بێ ئەوەی تاڵانبکرێت . ئەستەنبوڵ بە هیچ شێوەیەک دەسەڵاتی نەبوو. کاتێک هێڵی تەلەگرافی حکومی دانرا، پیاوەخێڵەییەکان تەنیا کۆڵەکەو وایەرەکانیان بۆ بەکارهێنانی تایبەتی خۆیان تەرخان دەکرد بەبێ ئەوەی قسەیان لەسەر بکرێت. بەڵام لەگەڵ دەستووردا، ڕێکوپێکییەکی نوێی شتەکان هاتە ئاراوە و کاتێک سەردانی شارۆچکەکەمان کرد، بۆمان دەرکەوت کە خزمەتگوزارییەکانی پۆستە و تەلەگرافی تورکیی بە ڕێکوپێکییەکی جێگەی ستایشەوە کاردەکەن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=