هەر چەندە ئەم وەرزە #عەلی عەبدولعەزیز# لەگەڵ یانەی گەرمەی پارێزگای ئەنبار بەشدار لە خولی نایابی یانەکانی ئێراق دوو جار خۆی تاقیکردەوە وەکوو یاریدەدەر و ڕاهێنەر، بەڵام دواجار دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە هەر چەندە سەرۆکی یانەکە سوور بوو لەسەر مانەوەی کاپتن عەلی بریفکانی، بەڵام ماندوو بوون ڕێگەی نەدا لەگەڵ تیپەکەی بەردەوام بێت، لەم بارەشەوە عەلی عەبدولعەزیز ڕاهێنەری پێشووی یانەی گەرمە بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ماوەی نۆ مانگ لەگەڵ یانەی گەرمە کارم کرد لە خولی یانە نایابەکانی ئێراقی، بەڵام هەستم کرد کە زۆر ماندوو بووم و ئیتر دەبێت بڕیاری گۆڕانکاری بدەم، هەر چەندە سەرۆکی یانەکە سوور بوو لەسەر مانەوەی من لە یانەکە، بەڵام من بڕیاری کۆتایم دا، لە بارەی هاتنی گرێبەستی تر لە یانەکانی تر ناوبراو وتی تاکوو ئێستا هیچ گرێبەستێکم بۆ نە هاتووە لە هیچ یانەیەک چاوەڕوانی ئەوەم یانەیەک هەبێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەم، لەبارەی خولی کوردستان و ئێراقیش وتی بۆ من زۆر ئاساییە چ لە خولی کوردستان یان ئێراق کاربکەم دەمەوێ زۆرترین خزمەت بە وەرزش بکەم، من هیچ کێشەیەکم نییە و لە هەر شوێنێک بێت وەرزشی خۆم دەکەم چ لە کوردستان یان هەر شارێکی دیکە بێت، ئەو ماوەیەش بۆ من تاقیکردنەوەیەکی زۆر باش بوو بۆ ئەوەی بتوانم ئەزموونی خۆم لە خولی ئێراقی تاقی بکەمەوە، لە داهاتوو بە پلانی باشتر دێمەوە.[1]