گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #قەبری مەلا#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #قەڵبەزە (ڕزگاری)#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #گەرمکی شاتری# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #تیلەکۆی بچووک#. [1]