گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. ساڵی 1988 بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #توڵەبی#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #درۆزنەی گەورە#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #ژاڵان ڕۆبیتان# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #سێخڕان#. [1]