ناو: قادر
نازناو: حاجی قادر تەپەسەوزی
ساڵی لەدایکبوون: 1916
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #تەپەسەوز#ی شارەدێی #ڕزگاری#ی شارۆچکەی #کەلار#
$ژیاننامە$
کەسایەتی دیاری گەرمیان و خاوەنی دوو خێزانی ئەنفالکراوە، ھاوسەرەکەی و شەش کوڕ و دوو کچی ئەنفال کراوە، لەگەڵ دوو بووک و چوار نەوە ( کوڕەزا)، دوو کوڕی شەھیدە بە ناوەکانی (شەھید قازی و شەھید عەزیز).
خۆیشی لە #نوگرە سەلمان# گەڕاوەتەوە. ئێستا ە تەمەنی (109) ساڵە. لە جێگادا کەوتووە ناتوانێت بەپێوە بوەستێت . لەلایەن کاک (ئەحمەد)ی کوڕیەوە خزمەت دەکرێت.
ئەم کەسایەتییە یەکێک بووە لە ڕەمزەکانی دیارەکانی گەرمیان لە ڕووداوەکانی ئاوباریکەوە لەناو سەراندا بووە تا ئەم دواییە.
فەرھەنگێکی گەورەی ڕووداوەکان بووە.
[1]