یەکێکە لە هاوینەهەوارە بەناوبانگەکانی کوردستان، کە دەکەوێتە دامێنی چیای سەفین بەلای باکوورییەوە و (966) م لە ئاستی دەریاوە بەرزە، بەهۆی نزیکییەوە لە دامێنی چیای سەفین کەشوهەوایەکی تایبەتی بەخشیوە بەم هاوینەهەوارە، لە کۆنەوە مایەی سەردانی گەشتەوەرانی بووە و بە جۆرێک گەشتوگوزار بەشێکی زۆری داهاتی ناوەندەکەی داگیرکردووە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/810/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=شەقڵاوا - شەقڵاوە=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/810/0001.JPG=KTML_Photo_End=
شەقڵاوا (51) کم لە شاری #هەولێر#ەوە دوورە و ڕێگاکەی ڕێگایەکی زۆر چاکە، پلەی گەرمای ئەو هاوینە هەوارە بەهاوینان (30 تا 35) پلەی سەدیە و زستانیش (10) پلەی ژێر سفری سەدیە دارستانی چر و پر لەو دەڤەرەدا هەیە و بەزۆری (خۆخ، گوێز، ترێ، هەنجیر، هەنار) .
شایەنی باسە بەرهەمی تووەکی زۆر لە شەقڵاوە هەیە کە ناوبانگێکی زۆری لە کوردستان هەیە، لە بازاڕی ئەو هاوینە هەوارە کەلوپەلی پێویست بۆ گەشتەوەران بە ئاسانی دەست دەکەوێت لە ئوتێل و چێشتخانەو چەندین دووکان لە وناوەندە کەلوپەلی پێویست و کەلوپەلی فۆلکلۆری کوردەواری و دەستکردی پیشەیی کوردی و خواردن و بەرهەمەکانی نێو خۆی زۆرن بەتایبەتی بەرهەمی میوەجات و پەروەردەکردن.
لە شەقڵاوا دا چەند ئوتێلێک هەن و لە پلە باشەکانی ئوتێلی گەشتیارین، سەرەرای ئەوانە چەندان خان هەیە لە ماڵەکاندا کەوا پێشوازی لە میوانان دەکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 31,070 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!