لە زمانی خۆیەوە:
ساڵی 1335 هەتاوی واتە 1956 زایینی لە شاری #بۆکان# لەدایک بووە.
لە تەمەنی 7 ساڵییەوە ئاشقی گۆرانی و موسیقا بووە. گوێ گرتن لە دەنگی هونەر مەندانێکی وەک #محەمەدی ماملێ# ، #حەسەن زیرەک# و بە تایبەتیش #تاهیر تۆفیق# ، #عەلی مەردان# و #ساڵح دیلان# بوو بەهۆی ئەوەی کەبەرهەمی یەکەمی لە تەمەنی 15 ساڵی بڵاوبکاتەوە و لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوبکاتەوە. ئەو بڵاو کردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بەهۆی وەی کە ڕاگەیاندنە کوردییەکانی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران بۆ وتووێژ بانگی بکەن، چەند بەرهەمێکیشی لە تەلەڤزیۆنی #مەهاباد# تۆمار کرد کەبریتین لە: دەنگ و ڕەنگ، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەهاباد، کیژۆڵەی کوردستان هەر ئەوە بردمیە تەلەڤزیۆنی تاران بۆ کۆنسێرت لە تەمەنی 18 ساڵیدا، هەروەها تەلەڤزیۆنی و ڕادیۆی #سنە#، گەیشتە قۆناخێکی کەهەستی کرد کە دەتوانم گۆرانی بڵێم لەو کاتەدا بوو کەڕاپەڕینی گەلانی ئێران دەستی پێ کرد ئەویش وەک کوردێک بە هەستێکی نەتەوەیییەوە چووە ناو خەبات و بوو بە پێشمەرگەیەکی کوردستان لە شۆڕش دا زیاتر لە 50 گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵاوبووەتەوە و بە سروودی لە #قەندیل#ی سەربەرزەوە ناوبانگی دەرکرد. لە هەموویاندا سەرکەوتوو تر بووە. بەهۆی پێشمەرگایەتی و وتنی سروودی سیاسی و نەتەوەیی کوردی لە حکومەتی ئەو کاتی ئێران قاچاغ بووە.[1]
ڕۆژی #26-11-2023# لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.